بابەتە سەرەکیەکە: پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بكوژی ژنەكەی شەوی
رابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەكی
كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر لێكۆڵینەوەكان
بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد سەرەنجام بكوژەكە خۆی رادەستی هێزەكانی
پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.
ئەمەش هەیە: ''لە
ئێستادا (چ ، ع ، س لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای
سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.''