بابەتە
سەرەکیەکە: شەوی رابردوو لە پارێزگای سلێمانی تەرمی ژنێکی 30 ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە کە
چوار رۆژە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.
لێدوانی تایبەت: سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە بی ئێم سی راگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی کانی
کوردە لە سلێمانی نزیک مزگەوتی رەحمان تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە و شوێنەواری چوار گولـلە بە جەستەیەوە
بووە.
ئەوەشی وت: بکوژی روداوەکە شەوی رابردوو دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە، بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ناسیاوی ژنەکە بووە، تاوەکو ئێستاش لێکۆڵینەوەکان لە روداوەکە بەردەوامە.