دوێنێ، لە سنووری شاری هەولێر بەهۆی بارانبارینی زۆر لافاو درووستبوو، کە بەهۆیەوە لە ناو شارەکە زیانی گەیاند بە گوندی کۆری، شاری زێڕین و گوندی گردجووتیار.
لەو بارەیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" لە زۆر شوێن بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتییان کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، گوندی کۆری و گوندی گردجووتیار و شاری زێڕین بەهۆی لافاو زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و چەند خانووێكیش رووخاون. لەڕێگەی تیمەکانەوە زیانەکانی لافاوەکە دەخەمڵێنین و هاوکاری زیانلێکەوتووان دەکەین".
ئاوهڕۆیهكانی هەولێر پاککراونەتەوە
ئاماژەی بەوەشداوە:" پێشتر تەواوی ئاوهڕۆیهكانی هەولێر پاککراونەتەوە و بارینی بارانێکی زۆر لە ماوەیەکی کەم، بووەتە هۆی دروستبوونی ئەم لافاوە".
لەو میانەشدا، ئومێد خۆشناو داوای لە هاووڵاتیان کرد له كاتی شۆفێری كردن ئاگاداری سهلامهتی خۆیان بن و ئهو ڕێگەیانەی بههۆی بارانی زۆرهوه گیراون، نهگرنهبهر مهگهر بۆ كاری پێویست نهبێت.