کیوی یەکێکە لەو میوانەی خاوەنی سوودێکی تەندروستی زۆرە و دەوڵەمەندە بەکۆمەڵێک لە ڤیتامین و کانزا گرنگەکان کە پێویستن بۆ جەستەی مرۆڤ.
پێگەی "WebTeb"ی تەندروستیی لەبڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" خواردنی میوەی کیوی یارمەتیدەرە لەچالاککردنی جەستەی مرۆڤ و رێگریکردن لەکۆمەڵێک نەخۆشی بەهۆی بوونی چەندین پێکهاتە و رەگەزی خۆراکیی بەسوود".
ئەو سوودانەی کیوی کەپێگەکە باسی لێوەکردووە:
١- باشترکردنی کرداری هەناسەدان و پاراستنی تەندروستیی کۆئەندامی هەناسە.
٢- یارمەتیدانی کۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی ئازاری گەدە.
٣- بەهێزکردنی تەندروستیی دڵ و پاراستنی لەنەخۆشییە جیاوازەکان.
٤- رێکخستن و جێگیرکردنی رێژەی شەکری خوێن.
٥- پارێزگاری لەتەندروستیی چاوەکان.
٦- بەهۆی بوونی ئاسن تیایدا رێگرە لە کەمخوێنی.
هەر ١٠٠ گرامێک لە کێوی، ١٥ گرام کاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت
پێگە تەندروستییەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە:" هەر ١٠٠ گرامێک لە کێوی، ١٥ گرام کاربۆهیدرات، سێ گرام ریشاڵی خۆراکی، یەک گرام پڕۆتین، یەک گرام چەوری، ٠.٥ میلیگرام ئاسن و ٤٤ مایکرۆگرام ترشی فۆلیک (Folic Acid) لەخۆدەگرێت.