کیوی یەکێکە لەو میوانەی لەلایەن مرۆڤەوە بە گشتی خواستێکی زۆری
لەسەرە و چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
کیوی بۆ یەکەمجار لە وڵاتی نیوزلەندا سەریهەڵداوە و بەناوی
باڵندەیەکەوە ناونراوە و لە ئێستاشدا چین بە نیشتیمانی سەرەکی ئەو میوەیە
دادەنرێت، شارەزایان باسیان لە چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری کیوی کردووە بۆ جەستەی
مرۆڤ کە گرنگترینیان بریتین لەمانە:
١ – سوڕی خوێن هاوسەنگ دەکات
٢ - پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات
٣ – یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات
٤ - بەرگری لەش زیاد دەکات
٥ – رێژەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە
٦ - بەسوودە بۆ پاکبوونەوەی
جەستە لە ماددە ژەهراوییەکان
٧ - بەرگری لە تەندروست مانەوەی پێست دەکات
٨ - بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش
٩ - بەسوودە بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی هەناسەدان
١٠ - یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوە لەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە
ئەنفلۆنزاوە هەیە