ئەو سوودانەی واتلێدەکەن خورما بخۆیت

تەندروستی 16/11/2021

Alternate Text

خورما یەکێک لەو رووەکانەی بەهۆی ئەو ماددانەی تێیدایە سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
خورما یەکێکە لەو رووەکانەی سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەکانی مەنگەنیز، سیلینۆم، پرۆتین، پۆتاسیۆم و هەریەکە لە ڤیتامینەکانی A و B و C.

بەگوێرەی وتەی شارەزایان بەشێک لە سوودەکانی خورما بریتین لەمانە:
١- ئاستی وزە لە لەشدا بەرزدەکاتەوە
٢- بەسوودە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان

٣- یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و مرۆڤ لە قەبزی دەپارێزێت
٤- بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی
٥- یارمەتی چالاکبوونی رژێنەکانی تایبەی بە شیردان لە ئافرەتاندا دەدات
٦- بەرگری لەش بەهێز دەکات
٧- مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، بەتایبەتیش شێرپەنجەکانی مەمک و پرۆستات
٨- بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان
٩- مەترسییەکانی تووشبوونی دڵ بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە
١٠- بەسوودە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا