کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی چەند وێستگەیەکی دیکە دەکرێت

عێراق 21/11/2021

Alternate Text

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەبڕیاری دەستەی دادوەری ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی چەند وێستەگەیەکی دیکە دەکرێت.

لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەکە دەستپێدەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی تشرینی دووەم، عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند:" بە بڕیاری دەستەی دادوەری لە چەند رۆژی داهاتوودا ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی چەند وێستگەیەکی دیکەی دەنگدان دەکرێت و دواتر وادەی تەواوبوونی پرۆسەکە رادەگەیەندرێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دوای تەواوبوونی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی ئەو وێستگانە، ئەنجامەکەی رەوانەی دەستەی دادوەری دەکرێت و دوای وردبینی کردن  ئەنجامە کۆتاییەکەی رادەگەیەندرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا