کەمێک پێش ئێستا هێزێکی پێشمەرگە چووە ناو گوندی لهێبانی سەر بە ناحیەی
سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکوک.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی لهێبان لە ناحیەی سەرگەڕان بە BMC راگەیاند:" نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا هێزێکی پێشمەرگە بە نزیکەی ٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونە نێو گوندی لهێبان و دانیشتوانەکەشی گەڕاونەتەوە گوندەکەیان ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هێزێکی سەر بە سوپای عێراقیش بەڕێگەتوون بەرەو گوندەکە و بڕیارە پاش گەیشتنیان لەگەڵ هێزەکەی پێشمەرکە کۆببنەوە و پلانی هاوبەش بۆ پاراستنی گوندەکە دابڕێژن ".