بابەتە سەرەکییەکە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق رێککارەکانی بەستنی کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵوەشاندەوە.
زیاتر بزانە: لە نوسراوێکی کۆمیسیۆندا هاتوە: لە ئەنجامی
تانەی رێپێدراوی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن فەرمانگەی کاروباری پارت و
رێکخراوەکانەوە بڕیارەکە دراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربو رۆژی 2ی مانگی شوباتی
ئەمساڵ، کۆنگرەی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت، کە پێشتر لە رێورەسمێکدا عومەری سەید
عەلی دەستبەرداری پۆستی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە ببو بۆ دانا ئەحمەد مەجید بە
وەکالەت.