بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پۆستە
حکومی و ئیدارییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین ئەنجام بدرێت.
بۆچی: بەشێک لە گۆڕانکارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ خانەنشین
بونی هەندێک لە خاوەن پۆستەکانی ئەو سنورانە بەهۆی کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینییەوە.
چی تر: BMC دوای بەدواداچونەکان توانیویەتی لە چەند سەرچاوەیەکی
باوەڕپێکراوەوە زانیاری بەدەستبهێنێت سەبارەت بەو گۆڕانکارییانەی بڕیارە لە پۆستە
حکومی و ئیدارییەکانی ئەو سنورانە ئەنجامبدرێن کە ئاماژەیان پێکراوە.