وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: گرێبەستەکانمان لەگەڵ کۆمپانیاکان یاساییە

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە: دادگای کەرخ لە بەرژەوەندی وەزارەتەکەمان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشوی خۆی دا.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:

دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانە لێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بڕیارەکانی دادگای کەرخ، کە دوابەدوای بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی کوردستان دەرچووبوو، دادگای کەرخ دوای ماوەیەکی زۆر لەچەندین جار دادبینی لەبەرژەوەندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی پێشووی  خۆی دا، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ دووبارە تانەی لە بڕیارەکان دا بەڵام دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاری دایەوە بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ، بەمەش لە ڕووی یاساییەوە یەکلا بووەوە کە گرێبەستەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان کارایە و دروستە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا