رۆژنامەنووسێکی شاری هەولێر رایگەیاند،
خاوەنی یەکێک لەو پرۆژانەی بوونەتە هۆکاری لافاوەکەی دوێنێی هەولێر کەسوکاری
مەسعود بارزانین.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی کانوونی یەکەم، سەرتیپ وەیسی
کەریم رۆژنامەنووس لە شاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" خاوەنی
یەکێک لەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی سنووری پارێزگای هەولێر بە ناوی شاری (زەیتون)، خانەوادەی عبدوالمهیمن
بارزانین، کە دەکەنە ئامۆزای مەسعود بارزانی".
شاری زەیتون بۆتە هۆکاری گۆڕینی رێڕەوی ئاوەکە
باسی
لەوەشکرد:" پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری (زەیتون) بۆتە هۆکاری گۆڕینی رێڕەوی ئاو لە سنووری ناحییەی
دارەتوو و گەڕەکەی رۆشنبیری".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ بەهۆی لافاوەوە لە
ناحییەی دارەتووی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان زیانی ماددیان
پێگەیشت و ١١ کەسیش گیانیان لە دەستدا بەهۆی رووداوەکە، دانیشتووانی گوندەکەش
هۆکاری لافاوەکەیان بۆ پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی ئەو ناوچەیە گەڕاندەوە، بە هۆی
ئەوەی رێڕەوی لافاوەکەی گرتووە و گۆڕیوێتی بۆ ناوچەکەیان.