بابەتە سەرەکیەکە: فراكسیۆنی
یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی لە سلێمانی
دەكات.
لێدوانی فەرمی: د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق، بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند: لەپەراوێزی كردنەوەی ناوەندی
نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی ICFT لە سلێمانی، لەگەڵ رەوەز ئەحمەد شا
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، چاومان بە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق
كەوت و لەسەر چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە رەوشی دارایی و بازرگانی شاری سلێمانی
گفتوگۆمان كرد.
ئەمەشی وت: لەچاوپێكەوتنەكەمان لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق،
داواكاری فراكسیۆنی یەكێتیمان لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ كردنەوەی لقێكی بانكی
ناوەندی لە شاری سلێمانی وەک پاڵپشتییەک بۆ چەند داواكارییەكی پێشتری
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمان مەبەست پێشكەش كرد.
زیاتر: داواكاریی كردنەوەی لقێكی بانكی ناوەندی لەشاری سلێمانی،
لە پێناو گەشەپێدانی كەرتی بانكی و داراییە لەشارەكە و چارەسەركردنی كێشە و
ئاستەنگەكانی بەردەم مامەڵەكاران و بازرگانانە لە رایكردنی مامەڵە بانكییەكانیان
لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێم.