بابەتە
سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، ئەم شەپۆلەی بارانبارین، سودێکی
زۆری بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەبێت.
لێدوانی
تایبەت: هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و
سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە BMC راگەیاند: بارانبارینی
ئەم مانگە و بەتایبەتی ئەم شەپۆلەی ئێستا، سودی زۆری بۆ سەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکان
دەبێت بەتایبەتی دانەوێڵە.
ئەمەشی
وت: پێشبینی دەکەین ئەو بڕە پێویستەی کە لە
دەستپێکی وەرزی ئەمساڵ نەباری، لە مانگی شوبات و مانگی داهاتو ببارێت.
زیاتر:
بەشێکی زۆری جوتیاران بۆ دانەوێڵەکانیان پشت بە ئاوی باران دەبەستن، لەبەر ئەمەش
ئەم بارانەی ئێستا سودێکی زۆری دەبێت بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان.