وتەبێژی کارەبای
سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەرنامەیەکی دیاریکراو بۆ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان
دانەنراوە، بۆیە لە ئێستادا بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی کارەبای نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی
کانوونی دووەم، سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە بی ئێم سی راگەیاند:"
بەرنامە و خشتەیەکی تایبەت بۆ پێدانی کارەبا لە سلێمانی دانەنراوە، بۆیە لە
ئێستادا بەشێک لە گەڕەکەکانی شارەکە کارەبایان نییە".
دەبێت ئەمڕۆ مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن
ئاماژەی
بەوەشکرد:" لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمییە لە دامو دەزگاکانی حکومەتدا، دەبێت
مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان لە شاری سلێمانی".
ئەمەش دوای ئەوەدێت،
درەنگانی دوێنێ شەو شەپۆلێکی چڕی بەفربارین رووی لە پارێزگای سلێمانی کرد و
بەهۆشیەوە بەشێکی زۆری دامودەزگاکانی حکومەت دەوام تیایدا کرایە پشووی فەرمی و
ژمارەیەک رێگاوبانی شارەکەش بەهۆی شەپۆلەکەوە هاتوچۆ تیایاندا راگیرا.