بابەتە سەرەکیەکە: ئەو تاوانبارە بە ڕەگەز ئێرانیەی لە
پێنجوێن ژنەکەی خۆی کوشت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: تاوانبار، لە بنەچەدا خەڵکی گوندی گۆگجەی سەر بە شارۆچکەی مەریوانە و لە
ساڵی 1991ـەوە لە شارۆچکەی پێنجوێن نیشتەجێیە، لەسەر داوای پۆلیسی سلێمانی لە
لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.
باگراوند: لە
بەرواری 15ـی 1ـی 2025، هێمن ئیبراهیم قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە BMC راگەیاند: تەرمی ژنێک بە پارچە پارچەکراوی لە ماڵەکەیدا
دۆزراوەتەوە، رووداوەکە نزیکی سەری ساڵ رویداوە و ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە
کوژراوە.
زیاتر: هەردو
هاوسەرەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، پیاوەکە دوای ئەوەی ژنەکەی کوشتووە
بەرەو رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵهاتبوو.