کەسێک بۆ چوارەمین جار توشی کۆرۆنا بوو

تەندروستی 22/01/2022

Alternate Text

لە بەریتانیا کچێک سەرباری ئەوەی ڤاکسینیشی بەکارهێناوە، بۆ چوارەمین جار توشی کۆرۆنا بوو.

سێ جاری دیکە توشی ئەو ڤایرۆسە بوومە

رۆژنامەی " زا گاردیان" بڵاویکردووەتەوە:" دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە کچێکی بەریتانی بەناوی میا والتۆن کاتێک بەهۆی رێککارەکانی گەشتکردنی بۆ ئەمەریکا پشکنینی "PCR"ی ئەنجامدا، دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، کە پێشتر سێ جاری دیکە توشی ئەو ڤایرۆسە ببو ".

ئەو کچە بەریتانییە باسی لەوەشکردووە:" سەرباری ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنام بەکارهێناوە و بەردەوام لە شوێنی کارکردن دەمامکم بەکاردەهێنا، لەگەڵ ئەوەشدا پشکنینەکان دەریانخست کە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەم ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا