قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە باڵانسی جێندەری لەكەناڵەكانی راگەیاندن رابگیرێت
و مافی ژنان و كچانی میدیاكاریش لەھەر ھەڕەشە و توندوتیژییەك بپارێزرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی کانونی
دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەندیکای
رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە و باسی لەوەکردووە:" پێویستە كاركردن بە
یاسای كاری رۆژنامەگەری و ھەمواركردنەوەی بەجۆرێك بێت لەگەڵ ئەم سەردەمەی
دیجیتاڵ میدیادا بگونجێت ".
كۆنگرەی سەندیكای رۆژنامەنووسان ببەستن
هاوکات، قوباد تاڵەبانی
داوای لە سەندیکای رۆژنامەنووسان کرد لەداھاتوودا كۆنگرەی سەندیكاکە ببەستن و پاڵپشتی خۆشی بۆ ئەو مەبەستە دەربڕی.