رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی
بەوەکرد، تەنها لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٨ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ی شوبات، رێکخراوی هەنگاو بۆ
مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:" بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار
و بەڵگەنامەکانی رێکخراوەکەمان، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ١٨ کۆڵبەر لە
سنوورەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون کە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆ
بوونەتە قوربانی".
دوو کۆڵبەر کوژراون و ١٣ی دیکەش برینداربوون
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی ئامارەکان
لە ماوەی ئامەژەپێکراودا، دوو کۆڵبەر کوژراون و ١٣ی دیکەش برینداربوون و سێ
کۆڵبەری دیکەش نزیکەی ٢٠ رۆژە بێ سەروشوێنن".
زۆرینەی قوربانییەکان لە پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە
باسیلەوەشکرد:" زۆرینەی قوربانییەکان لە
پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە ژمارەیان ١٠ حاڵەتە".