کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند
فڕۆکەی "ئان -٢٢٥ مریا"ی ئۆکرانی کە بە گەورەترین فڕۆکەی جیهان دادەنرا
و چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن روسیاوە تەقێندرایەوە، سێ جار لە عێراق
نیشتووەتەوە.
کۆمپانیای "Iraqi Airways Airplanes"ی سەر بە هێڵی ئاسمانی
عێراق بڵاویکردووەتەوە:" جیهان ماڵئاوایی لە گەورەتین فڕۆکە دەکات، کە بە
ناوی ئان -٢٢٥ مریا ناسراوە و سێ جار لە عێراق نیشتووەتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" فڕۆکەکە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو
دروستکرا و لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٣ بۆ یەکین جار لە فڕۆکەخانەی بەسڕە نیشتەوە،
دواتر لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ لە فڕۆکەخانەی بەغدا و لە ٢٠١٨ش جارێکی دیکەوە
هاتەوە عێراق و لە فڕۆکەخانەی بەسڕە نیشتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دوای ئەوەی ئەو فڕۆکەیە لەلایەن هێزەکانی
روسیاوە تەقێندرایەوە، چاککردنەوەی ئەو فڕۆکەیە پێویستی بە دوو ملیار دۆلار دەبێت
و ماوەی پێنج ساڵیش دەخایەنێت ".