ئەگەر لە فەیسبوک و ئینستاگرام ئەمەتان بینی مەترسن

هەمەرەنگ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

سەربەست نەجمەدین - BMC TV

بابەتە سەرەکییەکە: وەکو هاندانێک بۆ بەکارهێنەران، کۆمپانیای مێتا هەژماری ژیریی دەستکرد (AI) دەخاتە ناو هەردو تۆڕی فەیسبوک و ئینستاگرام کە توانای بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکیشیان هەیە.

لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا بە فاینانشیاڵ تایمزی ڕاگەیاندووە کۆمپانیاکە بڕیارە پرۆفایلی کارەکتەری AI لە ئینستاگرام و فەیسبوک بڵاوبکاتەوە هاوشێوەی هەژمارە راستەقینەکان بایۆ و وێنەی پڕۆفایلیان دەبێت دەشتوانن ناوەڕۆک دروست بکەن و بڵاویبکەنەوە، لە ئێستاشدا لە قۆناغی تاقیکاریدایە و بۆ چەند شوێنێکی دیاریکراو کاراکراوە.



ئەمەش هەیە: کارەکەی مێتا تازە نییەوە لەماوەی رابردوو هەوڵی لەوشێوەیەی دا بەڵام بەهۆی تێکەڵاوبونی لەگەڵ ناوەرۆکە بێزارکەر و هەژمارە ساختەکەن، سیستمەکەیان توشی کێشەدەهات و ناوەرۆکەکانی تاڕادەیەک بە دروستی لێکجیانەدەکردەوە، هەربۆیە بەشێکی زۆری وەستاند و ئێستاش بەشێواز و تەکنیکی نوێ هێناویەتەوە تۆڕەکانیان.

ئەمەش بزانە: مێتا زیادکردنی ئەم هەژمارانەی ژیریی دەستکرد بۆ هاندانی بەکارهێنەرانی گەڕاندەوە تا بەردەوام ناوەرۆکی نوێ و گۆڕانکاریی تازە لە تۆڕەکانیان ببن و چاویان بێزارنەبێت لەو هەژمار و ناوەرۆکانەی ئێستا هەیە.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا