وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ژمارەی هێڵی گەرمی هاتوچۆ گۆڕاوە و چیتر ژمارەی ١٨٨ بەکارنایەت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:" سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەبەڕواری ئەمڕۆوە کەدەکاتە ٩/٣/٢٠٢٢ هێڵی گەرمی هاتووچۆ ژمارەی پەیوەندیەکەی دەبێتە ٤٤٠ لەجیاتی ١٨٨".
بۆ داواکردنی تیمەکانی پشکنین پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکەن
ئەوەش هاتووە:" بۆکاتی پێویست و داواکردنی تیمەکانی پشکنین و بەهاناوەچوونی هاتووچۆ، پەیوەندی بەم ژمارەیە تازەیە بکەن ٤٤٠".