بابەتە سەرەکییەکە: یەکشەممەی داهاتو پەرلەمانی عێراق بۆ
دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی کارنامەی کاری دانیشتنەکە، لە
بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ دەدرێت بۆ ئەمساڵ و دو
ساڵی رابردو.
چی تر: لە بڕگەی دوەمیشدا دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای
هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکان دەدرێت.
ئەمەش بزانە: لە برگەی سێیەمی دانیشتنەکەشدا، دەنگ لەسەر
بڕیار بە شێوەی راسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە دەدرێت و دەنگدان بۆ خوێندنەوەی دوەمی
پێشنیازە یاسای خوێندنی باڵا – ناحکومی ئەنجام دەدرێت.