شاندێکی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا

کوردستان 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بڕیارە سبەی هەینی لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق کۆببنەوە.

زیاتر: هەر بە پێی زانیارییەکان بڕیارە کۆبونەوەکە لە ماڵی فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەبچێت.

هاوکات: لە کۆبونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت بەتایبەت پرسی تێپەڕاندنی هەمواری بودجە و کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا