بابەتە
سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل،
باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد و دواین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە: لە
تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە، بە ئامادەبوونی یان برێم، کونسوڵی
گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی
ناوچەکە و بە تایبەتیش دۆخی سوریا کرا.
ئەمەش
هەیە: هەر لە کۆبونەوەکەدا، جەختکرایەوە کە بۆ سەقامگیرکردنی سوریا و ناوچەکە، پێویستە کۆمەڵگای
نێودەوڵەتی و لایەنە سورییەکان پێکەوە کاربکەن تا هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە
بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی سوریا و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو پێکهاتەکان
بە تایبەتیش پێکهاتەی کورد لە سوریای نوێدا گەرەنتی بکرێت.
هاوکات:
سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون
کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت، لەمبارەیەوە قوباد
تاڵەبانی روونیکردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی
کارا و بەهێز و یەکگرتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بێت تا بتوانێت
وەڵامدەری داواکارییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان بێت.
زیاتر: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا
گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەمبارەیەشەوە جەختکرایەوە
لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە.
چی تر:
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بەوەی کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەفدێکی
هەرێم سەردانی بەغدا بکات و هیوای خواست ئەو وەفدە بتوانێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ
بگاتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی بودجە و موچە.