دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستگیرکردنی سانای مام یوسف، پۆلیسی سلێمانی ئەو
دەنگۆیەی رەتکردەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" دەنگۆی دەستگیرکردنی سانای
مام یوسف، خانمە مۆدێلی شاری سلێمانی دوورە لە راستییەوە و تاکو ئێستا دەستگیرنەکراوە
".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" تاکو ئێستا هیچ سکاڵایەک لەسەر ئەو خانمە تۆمار
نەکراوە، بۆیە تاکو سکاڵا لەلایەن کەسێکەوە تۆمار نەکرێت و بە بڕیاری دادوەر نەبێت
پۆلیس ناتوانێت هیچ کەسێک دەستگیر بکات ".
پێشتر، BMC تۆمارێکی دەنگی سانای مام
یوسفی بڵاوکردەوە، کە تێیدا قسەی نەشیاو بەرامبەر بە خەڵکی هەڵەبجە دەکات و ستایشی
رۆڵی سەدام حسێن دەکات لە کیمیابارانکردنی ئەو پارێزگایە.