ماوەی کاتژمێرێک بۆ پشتگیری مانگرتوان دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی دادەخرێن

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بۆ پشتگیریکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو دووکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی دادەخرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای داواکارییەکەی ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەمڕۆ دوکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لە کاتژمێر 11:00 بۆ 12:00 ی نیوەڕۆ بۆ پشتگیریکردنی مامۆستایانی مانگرتوو دادەخرێن.

ئەمە لەکاتێکداییە: ماوەی 15 رۆژە مامۆستایان بۆ داواکردنی مافەکانیان لە ژێر خێمەی شکۆدا لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکانی سلێمانی مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە وەک خۆشیان دەڵێن، تاوەکو تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە مانگرتن بەردەوام دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا