وەزارەتی رۆشنبیری: لە رۆژی شانۆدا فێستیڤاڵێک لە هەولێر سازدەکرێت

کوردستان 27/03/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لەمرۆدا کە رۆژی جیهانی شانۆیە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند:" هونەری شانۆ، لقێكی جوان‌و رەنگینی درەختی گەورەی هونەرە جوانەكانە. ئەم هونەرە مێژوویەكی دێرینی هەیە،گەلانی جیهان بایەخی زۆریان بەم هونەرە داوە، چونكە سەرچاوەیەكی روون‌و زیندووی گەشەپێدانی شارستانی‌و هونەری‌و رۆشنبیری‌و هۆشیاری بووە، كە هونەرمەندان‌و جەماوەر لەرێی تەختەی شانۆوە راستەوخۆ لەژوانی یەكتردا بوون".

ئەوەش هاتووە:" 60 ساڵ لەمەوبەر، پەیمانگای شانۆی نێودەوڵەتی لە نۆهەمین كۆنگرەی خۆیدا لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا، بڕیاریدا، رۆژی 27ی ئازاری هەموو ساڵێك بكرێتە رۆژی جیهانی شانۆ‌و لەو رۆژەدا لەسەرانسەری جیهاندا، یادی ئەو رۆژە بكرێتەوە، بایەخ بەهونەری شانۆ بدرێ‌، نمایشی شانۆ‌و چالاكی دیكەی هونەری ئەنجام بدرێت".\

لە كوردستانیش، ساڵانە یادی ئەو رۆژە جیهانییە دەکرێتەوە

وەزارەتی رۆشنبیری دەشڵێت:" لەهەرێمی كوردستانیش، ساڵانە یادی ئەو رۆژە جیهانییە بەسازدانی فیستڤاڵ‌و نمایشكردنی دەقی شانۆیی‌و چالاكی دیكەی هونەری كراوەتەوە،  لەدوای رێكخستنەوەی فیستڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان، بڕیار درا ساڵانە لەرۆژی جیهانی شانۆدا، فستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی بۆ شانۆ لەشاری هەولێر ئەنجام بدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا