مامۆستایانی ناڕازی: هەڕەشەمان لێدەکرێت

کوردستان 27/03/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، لە رێگەی بەڕێوەبەری پەروەردەکانەوە هەڕەشەمان لێدەکرێت.

لە روونکردنەوەیەکدا، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند:" بەداخەوە جارێکی تر دەسەڵاتی شکست خواردوو لەجیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییە ڕەواکانی مامۆستایان لەڕێگەی بەڕێوەبەری پەروەردەکانەوە پەنای بردەوە بۆ هەڕەشەوترساندن بۆ شکاندنی بایکۆت و بەزۆر بردنەوەی مامۆستایان بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن".

ئەم جۆرە هەڕەشانە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە ناکات

دەشڵێن:" زمانی هەڕەشە بەهیچ شێوەیەک مامۆستایان سارد ناکاتەوە لە هەڵۆێستەکانیان و ئەو جۆرە هەڕەشانە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات".

لە روونکردنەوەکەدا، ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان باس لەوەشدەکات:" مامۆستایان دڵنیا دەکەینەوە بەدواداچوونی تەواو دەکەین بۆ ئەو جۆڕە هەڕەشانە و ڕێگە نادەین شکۆ و ڕێز و داوای ڕەوای مامۆستایان پێشێل بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا