دوێنێ شەو، وەزیری پێشووتری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە کوردە، لایەن پۆلیسی دهۆکەوە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستگیرکرا.
لەو بارەیەوە، هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک بە میدیای نزیک لە پارتی راگەیاند:" ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک، زیاتر لە هەفتەیەکە خۆی رادەست نەدەکرد، بەڵام شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکرا".
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە لێکۆڵینەوە لەگەڵدا دەکرێت، پۆلیسی دهۆکیش هێشتا هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرانەکردووە.