ئەمڕۆ، ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان کە بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەکاردێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ، حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیارەکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد، کە وا بڕیارە ئەو بڕە پارەیە بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی رابردوو خەرجبکرێت.
شایەنی باسە، بەدەر لە ئەم مانگە (ئازار)، حکومەتی فیدڕاڵی هیچ بڕە پارەیەکی رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکردبوو، ئەو ٢٠٠ ملیارەی ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ مانگی شوبات و لە رۆژانی داهاتووشدا بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە خەرجدەکرێت.