کەشناسی: تێکەڵەی بەفر و باران دەبارێت

کوردستان 27/03/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە رایگەیاند کە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.

پێشبینییەکانی کەشناسی بەم شێوەیەیە:

پارێزگاى هەولێر
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ یەک شەممە
*کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل نمە باران کە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆرێت بەتایبەتی لە ناوچە کانی باکووری پارێزگا وە هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەباریت , پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (6 -8) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 9 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16پلەى سیلیزى
*سبەى دوو شەممە
*کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت
*خێرایى با/ لە نێوان (10—20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا.
*مەوداى بینین/ (8 - 10) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 4 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 18 پلەى سیلیزى
بەشی پێشبینى / 27-3-2022

 

پارێزگاى سلێمانى
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ یەک شەممە ...
*کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ ناوچە بەتایبەتی باکووری پارێزگا بەشێوەی تێکەلەی بەفر وباران دەبێت وە لەناوچەشاخاوویە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگا بەفر دەبارێت . پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت .
* خێرایى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (6 -8) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 5 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 15 پلەى سیلیزى .
*سبەى دووشەممە
*کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا.
*مەوداى بینین/ (8 - 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 2 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى .
بەشی پێشبینى / 27-3-2022

 

پارێزگاى دهۆک
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ یەک شەممە ...
*کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان وە لەشاخەکانی باکوور بەفر دەبارێت. شایانی باسە لەناوچەکانی باشووری خۆرهەڵات (قەزای بەردەرەش ) بروسکە و لێزمە باران دەبارێت , پاشان کەش سەقام گیر دەبیتەوە لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەگۆرێت .
*خێراى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (6 -8) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 6 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى.
*سبەى دووشەممە
*کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
*خێراى با/لە نێوان (10-15) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا
*مەوداى بینین/ (9 -10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 3 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 17 پلەى سیلیزى .
بەشی پێشبینى / 27-3-2022

 

پارێزگاى کرکووک
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ یەک شەممە ...
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەل نمە بارانی پچر پچری کەم لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا, لەکاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت.
*خێراى با/ نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ ( 8- 10 ) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 6 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 19 پلەى سیلیزى.
*سبەى دوو شەممە
*کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
*خێراى با/لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا
*مەوداى بینین/ ( 8- 10 ) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 3 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 20 پلەى سیلیزى
بەشی پێشبینى / 27-3-2022

 

پارێزگاى هەڵەبجە
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ یەک شەممە ...
*کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەهەندێ ناوچە بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێ, لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت .
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 30) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت ئاراستەی باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆرێت .
*مەوداى بینین/ (9 -10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 5 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى .
*سبەى دووشەممە
*کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
*خێرایى با/ لە نێوان (15- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا.
*مەوداى بینین/ (8- 10) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 2 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 17 پلەى سیلیزى .
بەشی پێشبینى / 27-3-2022

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا