ئەمڕۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەردانێکی فەرمیدا گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ حاکمی میرنشینی شارقیەدا کۆبووەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٢ مەسرور بارزانی، لە شاری شاریقە لە ئیمارات لە گەڵ شێخ سوڵتان بن محەمەد ئەلقاسمی حاکمی میرنشینی شاریقە كۆبووەوە".
ئەوەش هاتووە:" لە کۆبووەنەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میرنشینی شاریقە و ئیمارات بە گشتی تاوتوێ کرا بەتایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و خوێندن و کولتوور و پشتگیریکردنی بزنسی بچووک و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی شاریقە لە بواری کولتووری و ئەکادیمیدا".