بە گوێرەی نوسراوێک، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بڕیاریداوە بە راگرتنی درووستکردنی پڕۆژەیەکەی نیشتەجێبوون لە گەراجی مەسڵەحەی کۆن.
نوسراوە کە BMC بینیویەتی، لەلایەن لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی واژۆ کراوە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی کراوە، تێیدا هاتووە کە ئەو دوو پارچە زەویەی وا بڕایاربوو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لەسەر درووستبکرێت، رەگەزیان گۆڕاوە بۆ باخچە، ئەویش بو دوو نوسراوی فەرمی کە مێژووەکەیان بۆ چەند ساڵێک دەگەڕێتەوە".
هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە:" شارەوانیمان رازی نییە بە دیاریکردنی ئەو دوو پارچە زەوییە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێی ئاسودە چونکە ئەو دوو پارچەیە رەگەزیان باخچەیە، شوێنێکی دیکەی گونجاو بۆ ئەو پڕۆژەیە دیاری دەکەین لە داهاتوودا".