بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، ٥٠ هەزار بۆ گەنمی ساڵی ٢٠٢١ بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند:" وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كردۆتەوە، بڕی (50000) پەنجا هەزار دینار بۆ هەر تەنێك گەنم تەرخان كراوە".
باسی لەوەشکردووە:" ئەو بڕە پارەیە جیاوازی نرخی گەنمی ساڵی پێشووە كە جووتیاران لە پێشوودا گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكان بۆ ساڵی ٢٠٢١ كردووە، دوای جێبەجێكردنی رێكارى ئیداری و تەواوكردنی مامەڵەكان، پرۆسەی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەم نزیكانە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكرێت".