بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی هەولێر رایگەیاند،
منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لە شەقامێکی گشتی جێهێڵدرا و تاکو ئێستا
کەسوکارەکەی دیار نییە.
تەمەنی لە نێوان (٣ بۆ ٤) ساڵە
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی هەولێر لە
راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە:" رۆژی ٧ی ئاداری ٢٠٢٢ ئاگادارکراینەوە کەوا
منداڵێک لەلای نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەرەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و
کەس و کاری دیار نییە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە منداڵەکە
تەمەنی لە نێوان (٣ بۆ ٤) ساڵە و بە گوتەی خۆی ناوی ( هەناسە رێباز)ە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو":
لە ئێستادا کەیسەکەی لەژێر
لێکۆڵینەوەیەدایە و ماوەی ٢٠ رۆژە هەناسە رێباز لە خانەی نەوجەوانانی هەولێرە و
کەسوکاری دیار نییە ".