ماڵپەڕی "puk"
بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە دیداری یەکێتی لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
ماڵپەڕی "puk"ی
زمانحاڵی فەرمی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردووە:" له كه‌ركوك دیداری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به به‌شداری یه‌كێتییه‌كانی
شاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دیداری یه‌كێتی بانگه‌وازێكی نیشتمانییانه‌یه بۆ
تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی وتاری سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانییه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به دیدگایه‌كی نوێوه ئاماده‌بێت
ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات و سه‌ره‌نجام باشتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و
خاكی كوردستان بكات ".
پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌م ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه تازه‌یه ده‌خوازێت
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" دیداری یه‌كێتی ده‌یه‌وێت چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا و
ئاینده‌ی حزب و پێداویستی و كێشه و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، ئه‌زموونی
سیاسی گه‌له‌كه‌مان تاوتوێ بكات، چونكه پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سه‌رده‌م
له ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه تازه‌یه ده‌خوازێت،
پێویستمان به‌وه‌یه له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا دیدی نوێ و ده‌سپێشخه‌ری یه‌كێتییانه
بێنینه كایه‌وە ".
پێشتر، قوباد تاڵەبانی وتارێکی لەبارەی دیداری یەکێتی بڵاوکردبووەوە و باسی
لەوەکردبوو:" لە کۆنگرەی چوارە‌مدا (سەرباری هەموو تێبینییەکان) توانیمان
هەیکەلی یەکێتی بگۆڕین، بەڵام نەمانتوانی وەک پێویست دید و روئیا و سیاسەتی یەکێتی
بگۆڕین، یەکێتی دەمێک ساڵە پێویستی بە بەخۆداچوونەوەیەکی ریشەیی هەیە، بە درێژایی
ساڵانی رابردوو بینیومانە خەڵکێکی زۆر لە سیاسەتی یەکێتی ناڕازین، جەماوەرێکی
زۆرمان لەدەستداوە، تەنانەت لەناو خودی یەکێتیشدا ژمارەیەکی بەرچاو لەئەندام و
کادر و ئەندامی سەرکردایەتی بە خۆشمەوە لە سیاسەت و رەفتار و ئەدای یەکێتی
ناڕازین، بۆیە بەو ئەنجامە گەیشتین ".