وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" بەشی پۆلیسی
فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر چواری بەرەبەیان لە گەڕەکی ئاری شاری هەولێر
تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا.ح.م) دەستگیرکرد کە سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر
بوو".
دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشدا گیرا
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباری
ئاماژەپیکراودا، دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشدا گیرا، هەروەها بە
مەبەستی گرتنەبەری رێککارە یاساییەکان ناوبراو رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی
تاوانی هەولیر کرا".