پارێزگاری هەولێر ئەوەیخستەڕوو، زیاتر لە حەوت ملیار دیناریان بۆ
زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەولێر تەرخانکردووە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" بڕی حەوت ملیار و ٥٠٠
ملیۆن دینارمان تەرخانکردووە و وەکو هاوکاری بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی
ساڵی رابردووی هەولێردا دابەشدەکرێت".
پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکرێت کە لەو رووداوانەدا زەرەرمەندبوون
باسیلەوەشکرد:" لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستبەدابەشکردنی ئەو بڕەپارەیە دەکرێت بەسەر زیانلێکەوتوواندا کە تەرخانکراوە، هەروەها پەیوەندی بەو
کەسانەوە دەکرێت کە لەو رووداوانەدا زەرەرمەندبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی ئەو فۆڕمانە پەیوەندی بە
زیانلێکەوتووانەوە دەکرێت کە کاتی خۆی لیژنەکانمان لە گەڕان و سەرژمێرییەکانیاندا
زیانەکانیان تێدا تۆمارکردووە".
لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەم و ناوەڕاستی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو،
بەهۆی باران بارینەوە لافاو لە شاری هەولێر دروستبوو، لە هەردوو لافاوەکەشدا جگە
لە زیانێکی زۆری ماددی چەندین زیانی گیانیش بوونی هەبوو.