قەیوان گروپ ئاماژەی بەوەکرد، سەرباری گرفت و ئاستەنگ و پێنەدانی شایستەی دارایی تایبەت بە
جێبەجێكردنی قۆناغەكانی كاركردن لە شەقامی ئۆتۆبانی باباندا، کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە و رانەگیراوە.
کارەکان بەبەرزترین کوالێتی بەڕێوەدەچن
قەیوان گروپ لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە:" لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی باڵامان بەرامبەر بە كۆمەڵگە؛ لەم قۆناغە سەختەی ئابوریدا بەردەوامین لە كاركردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی، بە بەرزترین كوالێتی بوار جێبەجێكردنی رێگەوبانی مۆدێرن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" مەبەستمانە رێگەیەكی خێرای شایستە لە شاری سلێمانی خۆشەویست بۆ ئێستا و ئایندە جێبەجێ بكەین ".