نوێترین زانیاری لەبارەی منداڵە جێهێڵدراوەکەی هەولێر

کوردستان 27/03/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

کەسێک پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانیی هەولێرەوە کردووە و خۆی بە دایکی ئەو منداڵە ناساندووە کە ماوی  ٢٠ رۆژە لەسەر شەقام جێهێڵدراوە.
رێباز زێوەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر رایگەیاند:" کەسێک پەیوەندی پێوەکردووین و باسیلەوەکردووە کە دایکی هەناسەیە".

 

دادوەر بڕیار لەبارەی ئەوەوە دەدات کە ناوبراو منداڵەکە بباتەوە یاخود نا

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسەی پەیوەندی کردووە و خۆی بە دایکی هەناسە ناساندووە، پێی وتووین سبەی دێت و منداڵەکەی دەباتەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش سبەی دادوەر بڕیار لەبارەی ئەوەوە دەدات کە ناوبراو منداڵەکە بباتەوە یاخود نا".
ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانیی هەولێر ئەوەیخستەڕوو، رۆژی ٧ی ئادار، ئاگادارکراونەتەوە کەوا منداڵێکی تەمەن سێ بۆ چوار ساڵان لەلای نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیار نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا