وەزیری ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و
دووسبەی دووشەممە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی نەبوونی بەڵگەی شەرعی و دەرنەکەوتنی مانگ سبەی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و دووسبەی دووشەممەش یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور بوو، نەتوانرا مانگ ببینرێت، ئەوەش بەڵگەیەکی شەرعییە بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی هاتنی جەژن بدرێت یاخود نا ".