رێوشوێنی "بەپەلە" بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا دەگیرێتەبەر

عێراق 10/05/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رێوشوێنی " بەپەلە" بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لەسەر عێراق بگرێتەبەر.

 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، کە پێویستە کاری بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لە عێراقدا بکرێت بە تایبەتی زریانی خۆڵبارین، کە کاریگەری لەسەر تەندروستی و ژینگەی و بواری ئابووری دەبێت".

حکومەتی عێراق پشتگیری هەر پرۆژە و بەرنامەیەک دەکات

ئەوەشیخستەڕوو:" حکومەتی عێراق پشتگیری هەر پرۆژە و بەرنامەیەک دەکات، کە بتوانێت بەرەنگاریی ئاڵناگارییەی ژینگە ببێتەوە، هەروەها ژمارەیەک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، کە کۆبوونەوەیەکی فراوان بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بە بیانبوون خستنەڕووی پێشبینییەکان کە شیاوی جێبەجێکردن بن".

حکومەتی عێراق لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی ئابووری جیهان دەکات

راشیگەیاند:" حکومەتی عێراق لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی ئابووری جیهان دەکات و هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتووبووە لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا