14 هەزار بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق دەستگیرکراون

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 14 هەزار کەس کە لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

کێ وتی: حوسێن ئەلتەمیمی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، چەند تۆڕێكی  گەوری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشێندرانەوە هاوکات، نزیکەی شەش تۆن لە جۆرە جیاوازەكانی ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە لە ماوەی ئەمساڵدا.

ئەوەشی وت: 14 هەزار کەس لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان تێوەگلاون و دەستگیرکراون، سزای لەسێدارەدان  بۆ 133 بازرگانی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەر دەرچوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا