بابەتە
سەرەکیەکە: دادگای فیدراڵی عێراق دەربارەی سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی هەردو وەزارەتی
کاروباری شەهیدان و ئەوقاف کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدراڵی عێراق دەربارەی چەند سکاڵایەک کۆدەبێتەوە یەکێک
لە سکاڵاکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمە.
زیاتر: سکاڵاکارەکە
داوشی کردووە لە بری ئەو دوو وەزارەتە، دوو دەستەی سەربەخۆ پێکبهێندرێن
کە بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ببەسترێنەوە.