حکومەتی ئیسپانیا لەپلانیدایە بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو بەو خانمانە بدات کە
لەکاتی سوڕی مانگانەدا رووبەڕووی ئازار دەبنەوە.
ماڵپەڕی "کادینا سیر" ئاماژەی بەوەکردووە:" بۆ یەکەمینجار
لە ئەوروپا حکومەتی ئیسپانیا لە چوارچێوەی چاکسازییەکانیدا لە
پلانیدایە بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو بەو خانمانە بدات کە لەکاتی سوڕی مانگانەدا
رووبەڕووی ئازار دەبنەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە هەفتەی ئایندەدا بڕیار لەوبارەیەوە
بدرێت ".
بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، زیاتر لە ٧٠٪ خانمان لە کاتی سوڕی مانگانەدا
توشی ئازار دەبن.
پێشتر، لەهەریەکە لە وڵاتانی ژاپۆن، کۆریای باشوور و تایوان بڕیاری لەو
شێوەیەیان دەرکردبوو.