توێژینەوەیەک: مردووەکان دوای چەند کاتژمێرێک لە مردنیان گوێبیستمان دەبن

تەندروستی 13/05/2022

Alternate Text

کۆمەڵێك زانای ئەمەریکی ئاشکرایانکرد، دوای چەند کاتژمێرێک لە مردنی کەسەکان و وەستانی دڵیان، مێشکیان بە زیندوویی دەمێنێتەوە و دەتوانن گوێبیستی دەوروبەریان بن.

ماڵپەڕی " میترۆ "  بڵاویکردووەتەوە:" بەشێک لەو کەسانەی بەهۆی توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ نزیکبوونەتەوە لەوەی گیان لەدەست بدەن و بۆ ماوەیەکی کەم دڵیان وەستاوە، باسیان لەوەکردووە کە گوێبیستی دەنگی پزیشک و کەسانی دەوروبەریان بوونە، تەنانەت بەشێکیان گوێیان لەوەش بووە کە پزیشکەکان مردنیان راگەیاندووە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەرچەندە لە رووی پزیشکییەوە مردنی مرۆڤ لە دوای وەستانی دڵییەوە هەژمار دەکرێت، بەڵام تاکو چەند کاتژمێرێک دوای وەستانی دڵیش نزیکەی ٥٠٪ی خوێنی لەش دەتوانێت بچێتەوە بۆ مێشک، بۆیە بۆ ماوەیەکی کەم لە دوای مردنی کەسەکان مێشکیان کاردەکەن و دەتوانن گوێبیستی دەوروبەریان بن، بەڵام کەسەکان ناتوانن هیچ کاردانەوەیەکیان هەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا