وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی لەسەر
شەقامی ١٢٠ مەتری بە تۆمەتی دزینی کێبڵ راگەیاند.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" بەشی
پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر کاتژمێر ٦:١٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی ١٠٠
مەتری دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (د.م.خ) و (هـ.ح.م) بەتۆمەتی دزینی کێبڵی
کارەبایی دەستگیرکرد".
دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان سەنی تاکسی و کۆسەرە و مشار
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکاتی تۆمەتبارانی
ئاماژەپێکراودا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان سەنی تاکسی و کۆسەرە و
مشار و تاقم ئیسپانە و چەقۆدا گیرا".
هەردوو تۆمەتباری دەستگیرکراو رادەستی بنکەی پۆلیسی توڕەق کراون
ئەوەشیخستەڕوو:" بە مەبەستی گرتنەبەری رێککارە
یاساییەکان ، هەردوو تۆمەتباری دەستگیرکراو رادەستی بنکەی پۆلیسی توڕەق کراون و لێکۆڵینەوەش
لەگەڵیاندا بەردەوامە".
