بابەتە سەرەکییەکە: دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، لە
ماوەی یەک مانگی رابردوودا 30 بوومەلەرزە لە عێراق تۆمارکراون.
راگەیەندراوی فەرمی: دەستەی بەدواداچوونی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق
راپۆرتی مانگانەی لەسەر بولیتینی بومەلەرزەزانی و نەخشەی چالاکییە بومەلەرزەییەکان
بۆ عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ مانگی شوبات بڵاوکردەوە.
زیاتر: لە
مانگی شوبات 66 بوومەلەرزە روویداوە، کە 30 یان چەقەکانیان لە ناوخۆی عێراق
بووە و 31 یان لەناوخۆی ئێران بووە و پێنجیشیان لە وڵاتی تورکیا بووە.
ئەمەش هەیە: لە سلێمانی 11 بومەلەرزە، لە دیالە هەشت بومەلەرزە، چوار بومەلەرزە لە
پارێزگای واست، دوو بومەلەرزە لە هەولێر، دوو بومەلەرزە لە دهۆک، دوو بومەلەرزە لە
نەینەوا و بومەلەرزەیەک لە سەڵاحەدین روویانداوە.