بابەتە
سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی
هەرێم بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بهڕێوهبهرایهتی
گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی رایگەیاند: ئهمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ
هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، هەروەها لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری
کەمێک بەفر بارین هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور و رۆژهەلات .
هاوکات:
پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بە 1 – 3 پلەی سیلیزی بەتایبەتی
لەناوچە بەرزەکان بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
زیاتر: سبەی سێشەممە، ئاسمان تەنکە هەوری
بەرز دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا و پلەکانی گەرما بەگشتی بەرز دەبنەوە بە 2 - 4 پلە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.